داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن
لە کەرکوک پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی گرێبەست گردبوونەوە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
پزیشکانی نیشتەجێ خولاو لە کەرکوک لە دوێنیوە دەستیان بە مانگرتن کردووە ئەمڕۆ گردبوونەوە و شەش نەخۆشخانەیان جێ هێهێشتووە.
پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی گرێبەست لە بەردەم فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک گردبوونەوە بۆ دابینکردنی مافەڕەواکانیان کە بکرێن بە هەمیشەیی.
لانە یاخی کە پزیشکێکی نیشتەجێی خولاوە لە کەرکوک بە 964ـی وت، داواکارن حکومەتی عێراق پابەندبێت بە بەڵێن و راگەیاندنە فەرمییەکانی پێشووتری کە بە بەڵێنی ئەوان گەڕانەوە دەوامی فەرمی لە نەخۆشخانەکان و ئەمجارە مانگرتن ناشکێنن تا دانەمەزرێن.
یەکێکی دیکە لەو کەسانە دەڵێت، 100 رۆژ پێش ئێستا دیسان مانیان گرت و بەڵێنیان پێدان کە چارەسەر ڤکرێت کەچی نەک نەکرا بەڵکو موچەی بەشێکیان هەر کەمکرایەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی