"زەریبە زیاد دەبێ و کڕیار و فرۆشیار زەرەرمەند دەبێ"

خاوەن نوسینگەکانی خانووبەرە لە کەرکوک دژی دانانی ئەپلیکەیشنێک گردبوونەوە

کاروان ساڵحی – کەرکوک

خاوەن نوسینگەکانی خانووبەرە لە کەرکوک دژی دانانی ئەپلیکەیشنێک گردبوونەوە و دەڵێن، بەو ئەپلیکەیشنە مامەڵەیان بۆ ناکرێ و کڕیار و فرۆشیار زەرەرمەند دەبن.

ئەپلیکەیشنەکە لەلایەن ژووری بازرگانی عێراق و بەناوی (منصة عقاري) دانراوە، چەند خاوەن نووسینگەیەک قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، ئەگەر بەو ئەپلیکەیشنە مامەڵە بکەن، هەموو زانیارییە کەسییەکانی کڕیار دەکەوێتە دەست کۆمپانیاکان و زەریبەکەش بۆ پێنج هێندە زیاتر دەکەوێ لەسەریان.

وەک خۆیان دەڵێن، زەرەرمەندی یەکەمی کارکردن بەو ئەپلیکەیشنە، هاوڵاتییە ئینجا خاوەن نوسینگەکانی خانووبەرە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری