پەرلەمان نووسراوی داوەتە ئەنجومەنی وەزیران

داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی تەندروستی هەڵەبجە دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تەندروستی هەڵەبجە، لیژنەی تەندروستی پەرلەمان نووسراوێکی داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە دەڵێت، کێشەی دامەزراندن و بودجەیان هەیە.

لیژنەکەی پەرلەمان لە نووسراوەکەیاندا باسیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی تەندروستی هەڵەبجە کردووە.

سەباح مەحمود، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بە 964ی وت، “بە مەیدانی سەردانی هەڵەبجەمان کردووە و پێویستە کێشەکانیان چارەسەر بکرێت”.

تووشبوونی 41 حاڵەتی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵ ئەرکی کەرتی تەندروستی هەڵەبجەی قورستر کردووە.

ئێمە پێویستمان بە دامەزراندنی 130 کارمەندە و بۆ ئەنجومەنی وەزیرانیشمان ناردووە، هەروەها بودجەی پێویستمان نییە بۆ راییکردنی کارەکانمان. ئەوە وتەی ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەیە بۆ 964.