تەقەیان کردووە

لە کەلار دوو راوچی بەخۆیان و تاقم و تفەنگەوە گیران

شۆڕش قادری

لە کەلار دوو راوچی بەخۆیان و تاقم و تفەنگەوە گیران کە خەریکی راوکردن بوون و تەقەیان کردووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەى گەرمیان، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کە، ئۆتۆمبێلکی جۆری (پیکاب) لە سنوری گوندی (نازێ) خەریکی تەقەکردنە، مەفرەزەیەکیان چووەتە شوێنەکە و توانیویانە دوو کەس دەستگیر بکەن کە (ئۆتۆمبێل و چەکی کڵاشینکۆف)ـیان پێ بووە و لەو سنورە تەقەیان کردوە بەمەبەستی راوکردن.

تۆمەتباران لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار راگیراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.