ئەو خوێندکارەی لە چیای تابین کەوتە خوارەوە رزگار کرا

964+

دیلان محەمەد جەزا

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە گەشتێکی زانستی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەشی جیۆلۆجی بۆ شاخی تابین، خوێندکارێکی کوڕ لە سەرشاخ ھەڵدێراوە و کەتووەتە خوارەوە.

بەھۆی سەختی شاخەکە و نەگەیشتنی ئۆتۆمبێل بەو جێگایە، تیمی فڕۆکەوانی سلێمانی توانیویانە ئەو خوێندکارە لەسەر شاخ بھێننە خوارەوە.

عەمید حسێن فەیزوڵا بەڕێوەبەری تیمی فڕۆکەوانی سلێمانی بە تۆڕی 964ی ڕاگەیاند، سەرەڕای سەختی جێگاکە توانیویانە ئەو خوێندکارە بھێننە خوارەوە و بیگەیەننە نەخۆشخانەی شار.

لە ئێستادا دۆخی تەندروستی خوێندکارەکە جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی