شەوی رابردوو هاندەران چوونەتە ماڵەکەی
وەلی کەریم بڕیاری مانەوەی لەگەڵ یانەی نەورۆز دا
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی نه‌ورۆز، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چوونه‌ته ماڵی راهێنه‌ر وه‌لی كه‌ریم و له بڕیاری وازهێنان له تیپه‌كه په‌شیمانیان كردووه‌ته‌وه.
دوای ئەوەی یانەی نەورۆز دوێنێ له خولی نایابی عێراق له یاریگه‌ی خۆیدا دووچاری شكست هات و راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، هانده‌رانی یانه‌كه شه‌وی رابردوو چوونه‌ته ماڵی راهێنه‌ره‌كه و په‌شیمانیان كردووه‌ته‌وه.
وه‌لی كه‌ریم له دوای یارییه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره، له لێدوانێكی تایبه‌تدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له مه‌شقی یانه‌ی نه‌ورۆز راگه‌یاند و گله‌یی له هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی كرد، كه هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاویان كردووه.
تۆڕی 964 یه‌كه‌م ده‌زگه‌ی میدیایی بوو هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
هاوكات دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ده‌سته‌یه‌ك له هانده‌رانی یانه‌كه چوونه‌ته ماڵی راهێنه‌ر وه‌لی كه‌ریم و له بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی په‌شیمانیان كردووه‌ته‌وه.
وه‌لی كه‌ریم ئه‌مه دووه‌مجاره له‌م وه‌رزه ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری نابێت.
وه‌لی كه‌ریم، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه و دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر توانی یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ یه‌كه‌مجار بگه‌یه‌نێته ریزی یانه نایابه‌كانی عێراق.
هاوكات جێگر عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، كه ئه‌وان پێش ئه‌و بڕیاره‌ی راهێنه‌ره‌كه، هه‌ر بڕیاریان دابوو ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ره‌تبكه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌رداری راهێنه‌ره‌كه‌یان نابن.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئێستا له ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق، له پله‌ی 12یه و 34 خاڵی هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا