237 کەس رزگارکراون

نوێترین زانیاری لەسەر کەشتییە نقومبووەکەی قوبرس؛ 30 کەس خنکاون و بێسەروشوێنن

وریا فەتاح

تائێستا گیانلەدەستدانى حەوت کەس و رزگارکردنى 237 کەسى دیکە لە ئەنجامى نقوم بوونى ئەو کەشتییە نەفەرهەڵگرە تۆمارکراون کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە کەناراوەکانى شارى “گیرنێ) لە قوبرس نقوم ببو.

بەپێی نوێترین زانیارییەکان کە میدیا تورکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە کۆی 267 سەرنشینی کەشتییەکە، تیمەکانی فریاگوزاری بە هاوکاریی بەلەمە مەدەنییەکان توانیویانە 237 کەس لە مەرگ رزگار بکەن و رەوانەی نەخۆشخانەکانیان بکەن. تەرمى حەوت سەرنشینیش دۆزراوەتەوە و 23 کەسى دیکەش بێ سۆراغن.

لە ئێستاشدا پرۆسەی گەڕان و پشکنینی چڕ لە ئاوەکانی ناوچەکە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی ئەو 23 سەرنشینەی کە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

تیمەکانی فریاگوزاریش هۆشداری دەدەن کە بەهۆی سەختی رووداوەکە و نادیاریی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان، چاوەڕێ دەکرێت ئاماری گیانلەدەستدان لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زیاتر بەرزببێتەوە.