لە سلێمانی دەست بەسەر سێ تۆن و 750 کیلۆ گێزەری خراپبوودا گیرا

هاوبەش ئەبوبەکر

لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە بازاڕی شارەکە، دەستیانگرت بەسەر سێ تۆن و 750 کیلۆگرام گێزەری خراپبوودا.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە 964ی راگەیاند رایگەیاند، گێزەرەکە بە فرۆشیارێکی سەر شەقام گیراوە و خاوەنەکەی بەنیازبووە بە هاوڵاتیانی بفرۆشێت.

“گێزەرەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.

هەر ئەمڕۆ، قایمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر سێ تۆن دەرمانی ساختەی کشتوکاڵیدا گرت و رایگەیاند، مادەیەکی تێدایە هۆکاری راستەوخۆی شێرپەنجەیە.