تەقەکەرەکەی گەڕەکی رزگاری دەستگیرکرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە گەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی کەسێک کە تەقەیکردبوو، دەستگیرکرا.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە فەیسبوک رایگەیاند، دوای ئەوەی له سنوری گهڕهكی رزگاری دهنگی تهقه بیسترا، هێزهكانی پۆلیس شوێن دهنگی تهقهكه كهوتن و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوە دەستگیربکرێت.
“لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو،” پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.
تۆمەتبارەکەی تەمەنی 22 ساڵە و بەبڕیاڕی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.