لە رووداوێکی هاتوچۆدا نۆ کەس بریندار بوون

964+
شڤان عەبدوڵا

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری قەزای زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە نۆ کەس بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو لەو کەسانە بە سەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکانی دهۆک کراون.

بەشیر عەلی وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964ی وت، رووداوەکە لە کاتژمێر 6:45ی خولەکی سەرلەئێوارە بووە لە گەڕەکی “شقا”ی سەنتەری شاری زاخۆ.

رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری کیا و پیکابێکدا بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، سەرجەم سەرنشینەکان پیاو بوون و هیچ منداڵ و ژنێکیان لەگەڵ نەبووە.