"شتێک بووە بەڵام بەم شێوەیە نا"
وەزارەتی بەرگری عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ فڕۆكهیەکیان كهوتبێته خوارهوه
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی بەرگری رایگهیاند، دهنگۆی كهوتنهخوارهوهی فڕۆكهیهكی جهنگی سوپای عێراق دووره له راستییهوه و ئهوهی روویداوه لەکاتی مەشق و راهێنان بۆ خوێندکارانی کۆلێژی فڕۆکەوانی سوپا بووه، كه تێکچونێکی تەکنیکی بچوک بوە له فڕۆكهیهكدا.
وەزارەتی بەرگری عێراق ئهمڕۆ دووشهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، “هەندێک لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا و دەزگاکانی هەواڵ راپۆرت و وێنەیەکیان بڵاوکردوەتەوە کە گوایە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەر بە فەرماندەیی فڕۆکەوانی سوپا نیشان دەدات، دەمانەوێت ئەوە روون بکەینەوە کە ئەو راپۆرتە نادروستە و بە تەواوی درۆیە”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەوەی روویداوه لەکاتی مەشق و راهێنان بۆ خوێندکارانی کۆلێژی فڕۆکەوانی سوپا بووه كه تێکچونێکی تەکنیکی بچوک بووە له فڕۆكهیهكدا، دەشڵێت “هیچ بریندارێک و زیانێکی نەبووە، رووداوەکە تهنیا زیانی بچووكی ههبووه”.
وەزارەتی بەرگری عێراق له راگهیهندراوهكهدا باس لەو وێنەیە دەکات کە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت پەیوەندی بەو رووداوەوە نییە، بەڵکو وێنەیەکی کۆنی فڕۆکەیەکی سوپایە کە لە ساڵانی رابردودا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن لە دژی گروپە تیرۆریستییەکان زیانی بەرکەوتووە.
وەزارەتی بەرگری داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەکات کە وریا بن لە بڵاوکردنەوەی زانیاری و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی پشتڕاستنەکراو بەدووربگرن.