"سێنتکۆم" وادەڵێت
سوپای ئەمریکا هێرشیكردووەته سهر ئێران و ئەوانیش وهڵامی هەبووە
فەرهاد حەسەن
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەدا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئامانجەکانی باشوری ئێران ئەنجامدا، سوپای پاسدارانی ئێرانیش دهڵێت، بنکەیەکی ئاسمانییان کردوەتە ئامانج کە لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دوورگەی سیریک لە باشوری ئێران بەکارهاتووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، هێرشەکان ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردنی رادار و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە گۆروک و دوورگەی قەشم لە ئێران”یان کردوەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو هێرشانە “لە وەڵامی کردەوەی دوژمنکارانەی ئێران بووە، لەنێویاندا خستهخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-1ی ئەمریکی کە بەسەر ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا دەفڕی”.
لە بەرامبەردا سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بنکەیەکی ئاسمانییان کردوەتە ئامانج کە لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دوورگەی سیریک لە باشوری ئێران بەکارهاتووە.
هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران هۆشداریدا کە هەر دووبارەبونەوەی دەستدرێژییەک بە وەڵامێکی تەواو جیاوازەوە دەبێت و بە پێی بەیاننامەکەش “ئیدارەی خۆبەزلزان و منداڵکوژی ئەمریکا بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرێت”.
لهوهتهی ئاگربهستی نێوان ئهمریكا و ئیسرائیل له 8.4.2026 چووهته بواری جێبهجێكردنهوه، ئهمریكا و ئێران ناوه ناوه هێرش دهكهنه سهر یهكدی و ههردوولا یهكتری تۆمهتبار دهكهن به پێشێلكردنی ئاگربهست.