گرانی نرخی کارەبای ساردکەرەوەکان نرخی میوە بەرز دەکاتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا-سلێمانی

نرخی کارەبای ساردکەرەوەکانی عەلوەی سلێمانی بەرزە و مەترسی هەیە لە وەرزی هاوین بەرزی نرخەکان بچێتە سەر نرخی سەوزە و میوەکان.

عەلوەکانی سلێمانی سستمی کارەبای پریپەید بەکاردەهێنن، یەک کیلۆ وات بە 157 دینارە، لەکۆی گشتی 184 فرۆشگە، 81 فرۆشگە ساردکەرەوە بەکاردێنن.

ئەنوەر فەتاح، سەرپەرشتیاری یەکێک لە ساردکەرەوەکانی عەلوەی ھاوچەرخی سلێمانی بە 964ی وت، زۆربەیجار ئەو میوانە تا دەگەنە عەلوەکانی سلێمانی لەژێر پلەی گەرمی بەرز دەگەن، بۆیە پێویستە لە پلەی +5 بپارێزرێن تا تێکنەچن.

خاوەن عەلوەکان دەڵێن، لە هاویندا کاریگەری بەرزی نرخی کارەبا دەچێتە سەر نرخی میوەکان.

ئەنوەر فەتاح، کە ساڵی رابردوو 151 ملیۆن دیناری بە پارەی باج و رسومات داوەتە حکومەت دەڵێت: لە رێگەی سەندیکای عەلوەکان داوای کەمکردنەوەی نرخی کارەبا و غاز و گازمان کردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

964 پەیوەندی بە بەرپرسانی خۆجێی لە کارەبای سلێمانی کرد، ئەوان دەڵێن بڕیاری وەزاری هەیە، بۆ گۆڕانکاری لەهەر نرخێک دەبێت دوبارە بڕیاری وەزارەتی کارەبا دەربچێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی