لە دهۆک 300 دەرفەتی کار راگەیەندرا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە زانکۆی دهۆک بە بەشداری 45 کۆمپانیا و رێکخراو 300 دەرفەتی کار بۆ خوێندکاران و هاوڵاتیانی شارەکە راگەیەندرا.

پێشانگایەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی رێکخراوە و لە زانکۆی دهۆک پێشانگایەکە کراوەتەوە.