زەوی ئێمە دابەشدەکرێ

دانیشتووانی گوندێک لە نزیک سۆران گردبوونەوە

ئاکام غەفوور – سۆران

دانیشتووانی گوندی بادلیان لە سۆران گردبوونەتەوە، دژی دابەشکردنی ئەو زەوییانەی کە دەکەوێتە سنوری گوندەکەیان و دەڵێن، 700 ساڵە خۆیان و باب و باپیرانیان مامەڵەی پێوە دەکەن.

خەڵکی گوندەکە، تەنیا دژی ئەوەن زەوییەکانی ئەوان دابەشی سەر فەرمانبەران دەکرێ و دەڵێن، بەشێک لە زەوییەکانیان تاپۆی هەیە و هەر لە کۆنەوە ئەو زەویانە هی خەڵکی ئەو گوندە بووە.

تائێستا لایەنی پەیوەندیدار ئامادە نییە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکات و وەڵامی پەیوەندی پەیامنێری 964یان نەدایەوە، وە تائێستا هیچ راگەیەندراوێکی فەڕمی بڵاونەکردووەتەوە.

پێداچوونەوي: ئەحمەد مستەفا