ھەوکردنی مێشکی منداڵان لە کەلاریش تۆمارکرا

964+

میلاد جەلال-کەلار

دوای تۆمارکردنی ژمارەیەکی زۆری هەوکردنی مێشکی منداڵان لە هەڵەبجە، لە نەخۆشخانەی گشتی کەلاریش حاڵەتی ھەوکردنی مێشکی منداڵان تۆمارکراوە.

حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی حاڵەتەکان بکات، زانیاریەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.

لەبارەی ئەوەی کە نەخۆشیەکە ئەمڕۆ تۆمار کراوە لە کەلار یاخود لە ڕۆژانی پێشووتر، بەڕێوەبەرەکەی نەخۆشخانەی کەلار تەنیا هێندەی وت “بەڵێ حاڵەتمان ھەیە” بەبێ پێدانی ھیچ زانیاریەکی دیکە.

نەخۆشی ھەوکردنی مێشک لە منداڵان، چەند ڕۆژێکە لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لە هەڵەبجە 40 حاڵەتی نەخۆشیەكە تۆماركراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی