یەکێکیان ئاژەڵی سووری کردووەتە عێراقی

دوو بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری لە سنووری کەرکوک بەهۆی ساختەکاری دەستگیرکران

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی ئەنجامدانی کاری ساختە، دوو بەرێوەبەری ڤێتەرنەری لە سنووری کەرکوک دەستگیرکران، سەرچاوەیەکیش لە ڤێتێرنەری ئەو پارێزگایە دەستگیرکردنەکەیانی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.

رووداوی دەستگیرکردنەکەیان بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوو، هێزێکی ئاسایشی نیشتیمانی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بەهاوبەشی دەستەی دەستپاکی، هەریەک لە دکتۆر مەنسور ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ڤێتەرنەری کەرکوک و دکتۆر سەروەت خورشید رەحیم بەرێوبەری پێشووی هۆبەی ڤێتەرنەری ناحیەی شوانیان دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئیدارەی ناحیەی شوان ئەم هەواڵەیان بۆ 964 پشتڕاست کردەوە، کە بەرێوەبەرە پێشووەکەی شوان چەندین سکاڵای لەسەر بوو لە لایەن هاوڵاتیانەوە و کە کێشە و گرفتی بۆ  دروستکردبوون، بەرێوەبەری ناحیەی شوانیش لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بە نوسرای فەرمی داوای لە ڤێتەرنەری کەرکوک کردووە کە ئەو بەرێوەبەرە لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە ، ئەوانیشی بە نوسراوی فەرمی دوریانخستەوە.

سەرچاوەیەکیش لە ڤێتێرنەری کەرکوک بە 964ـی وت، ماوەیەکە چەندین سکاڵا لەسەر ئەو دوو بەرێوبەرە و 10 بەرێوبەری دیکەی بەشەکانی ڤێتەرنەری تۆمارکراوە، کە کاری تەزویریان ئەنجامداوە، بۆ نمونە هێنانی ئاژەڵی سووری بەنوسراو کردویانە بە ئاژەڵێ عێراقی و چەندین نوسراوی دیکەی فەرمیان تەزویر کردوە، بۆیە ئەمڕۆ لەسەر جێبەجێکردنی راسپادەکانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران ئەو دوو بەڕێوەبەرە دەستگیرکران.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن