ناپۆلی له نازناوی خولی ئیتالیا نزیك ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی لووتكه‌ی خولی ئیتالیا، یانه‌ی ناپۆلی له ناو یاریگه‌ی یوڤێنتۆسدا بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه له بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه نزیك بووه‌وه.
یارییه‌كه له گه‌ڕی 31ی خولی سێریا ئه‌ی شه‌وی رابردوو له ئه‌لیانز ستادیۆم كرا، یانه‌ی ناپۆلی له دواساته‌كانی یارییه‌كه و له خوله‌كی 90+4 له رێگه‌ی راسپادۆریییه‌وه تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه تیپه‌كه‌ی باشووری ئیتالیا به 78 خاڵ، شوێنی خۆی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی قایمتر كرد، نزیكترین ركابه‌ری له پله‌ی دووه‌م یانه‌ی لازیۆیه، كه 61 خاڵی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش دوایاریی گه‌ڕی 31 ده‌كرێت، كاتێك ئاتالانتا و رۆما له یارییه‌كی به‌هێزدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.