ئه‌مریكا چاوه‌ڕێیه
ئێران گه‌رووی هورمز ده‌كاته‌وه؟
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هێشتا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە وەڵامدانەوەی ئەمریکایە بۆ پێشنیارەکەی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، لە کاتی تەواوبوونی پرۆسەكه لە رێگەی نێوەندگرانەوە وەڵامی واشنتۆن دەده‌نه‌وە.
ئیسماعیل به‌قایی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، تاران بەردەوامە لە ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لە رێگەی نێوەندگرانەوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان خه‌ریكی شه‌نوكه‌وی داواكارییه‌كانی ئه‌مریكان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ رێڕه‌وی گه‌رووه‌كه.
به‌پێی زانیاریی میدیا جیهانییه‌كان، قەتەر و پاکستان لە نێوان لایەنەکانی دیکەدا نێوەندگیری هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، کە لە 28ی شوباتی رابردوو بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە.