بناری چیای سەفین جمەی دێت لە گەشتیاران

دیلان  مەجید

لە دووەم رۆژی جەژندا، لە هەموو شارەکانی کوردستان خەڵکانیكی زۆر گەشت و سەفەرەیان ئەنجامداوە، بناری چیای سەفین لە سنووری قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، یەکێکە لەو شوێنە گەشتیارانەی کە خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکەن.

پەیامنێری 964 لەگەڵ خێزانێکی گەورەی رۆژهەڵاتی کوردستان گفتوگۆ دەکات، ئەوان دەڵێن: ئێرە وەک بەهەشتە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق