"بۆ ماستاو زۆر بەتامە"
بەفری كوێستانەكان لە بازاڕ بەرناكەوێت
964+
ئاکام غەفور- خەلیفان
بەشێک لە کاسبکارانی خەلیفان لە رەمەزاندا بەفری شاخەکانی کوردستان دەهێنن لە بازاڕ دەیفرۆشن و خواستێکی زۆری لەسەرە.
چەند ساڵێکە ئەو کارە دەکەن لە پارشێودا روو لە کوێستانەکانی کوردستان دەکەن بە پیکاب بەفر دەهێنن.
لەلایەن هاوڵاتیان خواستێکی زۆری لەسەرە، بەفر فرۆشێک دەڵێت، ڕۆژانە یەک پیکاب دەفرۆشم هاولاتیان بۆ ناو ماستاو زیاتر دەیبەن.
موڕاد مەحمود بەفر فرۆشێکی خەلیفانە بە تۆڕی 964 وت، پێنج ساڵە ئەو کارە دەکەین بە تایبەت رەمەزانان، چونکە هاوڵاتیان زیاتر دەیکڕن لە ڕەمەزانان.
وتیشی، خەڵکەکە زیاتر بۆ ناو ماستاو لە ئێواران دەیکڕن لە بەفری ناو سەلاجە خۆشترە تامێکی تایبەت بە ماستاو دەبەخشێت.
بەفرەكە دەكرێتە عەلاگەوە و بە هەزار دینار دەفرۆشرێت.
فرۆشیاران دەڵێن پار ساڵ بەرفر زیاتر دەفڕۆشرا لەبەر ئەوەی گەرمتر بوو، بەڵام ئەمساڵ كەش و هەوا ساردترە.
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان چەند جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک تەنیا لەم مانگە خواستێکی زۆریان لەسەرە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد