عێراق بڕیاری دا 400 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عیراق، بە تێکڕای دەنگ بڕیاردرا 400 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

ناردنی ئەو 400 ملیارە لەکاتێکدایە، لە 25ی ئادار وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانی فەرەنسا رادەگیرێت.

لەماوەی ئەمساڵدا ئەوە دووەمجارە حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.