گوندی بێگەڵاس لە دەڤەری راپەڕین- وێنە: 964+
ئەگەر ویستت لەو ناوچەیە راو بکەیت دووجار بیربکەرەوە
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
دانیشتوانی گوندی بێگەڵاس، رێگەنادەن هیچ کەسێک لە ناوچەکەیان راو بکات و دەشڵێن، هەر کەسێک بەمەبەستی راوکردن روو بکاتە گوندەکەیان رادەستی پۆلیسی دارستانی دەکەن.
عەبدوڵا عەزیز دانیشتوی گوندی بێگەڵاس بە 964ـی وت، لە ساڵانی رابردوودا، بەهۆی زۆری دیاردەی راوکردنەوە لە ناوچەکەیاندا ئاژەڵە کێوییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو روویان لە کەمی کردووه، بۆیە دهڵێت “ئێمە وەک خەڵکی گوندی بێگەڵاس دوو ساڵە بڕیارمانداوە بەهەمووشێوەیەک رێگری لە راوکردن بکەین و رێگە نەدەین بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک لێرە راو بکات.”
وتیشی “کەروێشک و کەو لەو ئاژەڵ و باڵندانەن کە بەزۆری راودەکرێن”.
عەمید جەبار ئادەم، بەرێوەبەری پۆلیسى دارستانی پشدەر سهبارەت بە پرسی راوکردن لە گوندەکە رایگەیاند “هاوکاری خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە وایکردووە کەمترین کەیسی راوکردن تۆمار بکەین.”
وێڕای سوپاس کردنی دانیشتوانی گوندی بێگەڵاس وتیشی “ئێمە رێووشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان بۆ ئەو مەبەستەش کارمەندەکانمان بە ئاشکرا و بە نهێنی، بە جلوبەرگی مەدەنییەوە، چاودێری ناوچەکە دەکەن و لە کاتی هەبوونی هەرسەرپێچییەکیش، سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.”
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن