لە سەرجەم وەزارەتەکانی عێراق کرا بە پشوو
964+
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا سبەینێ پێنجشەممە لەسەرجەم وەزارەتەکان پشووی فەرمی دەبێت.
پشووەکە بەهۆی خراپی رەوشی کەش وهەوا و بارانبارینەوە دەبێت
حكومەتی عێراق لەبەر خراپی رەوشی كەش و هەوای سەرجەم شارەكانی عێراقەوە بە فەرمی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، لە سەرجەم وەزارەتەكان پشووی فەرمییە.
لە راگەیەنراوێكدا، دەڵێت، خراپی كەشوهەوا وایكردووە لە سەرجەم دامودەزاگاكان بكرێتە پشوو، بەڵام ئەم بڕیارە دەزگا ئەمنیەكان و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.