هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە خەبات دەستی پێکرد

محەمەد سەعید – خەبات

هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە قەزای خەبات دەستی پێکرد، ئەمەش دوای ئەو هەموو رووداوە کۆمەڵایەتییە دێت کە لەو قەزایە روویداوە و چەکی تێدا بەکار هاتووە.

دوا رووداویش کە چکی تێدا بەکارهات، کێشەیەک بوو لەسەر مۆبایل کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەندانی دیکەش بریندار بوون.