ئۆتۆمبێلێک منداڵێک دەشێلێت و گیان لەدەستدەدات
964+
سەعید محەمەد – هەولێر
لە ناو بازاڕی قەزای خەبات ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی سێ ساڵان دەشێلێت و گیان لەدەستدەدات.
شەوی پێنجشەممە، دایک و باوکێک لەگەڵ منداڵە سێ ساڵانەکەیان بە مەبەستی کڕینی پێداویستی جەژن سەردانی ناو بازاڕیان کردووە لە قەزای خەبات، ئۆتۆمبێلێک منداڵاکە دەشێلێت و گیان لەدەستدەدات.
محەمەد لوقمان، خزمی خانەوادەکە بە 964ی وت، ئەو ماڵە بۆ کڕینی پێداویستی جەژن چوون بۆ بازار، جل و بەرگی جەژنیان بۆ کچەکەیان کڕی بوو لەگەڵ یارییەکی منداڵان، کچەکە یارییەکەی لێ بەردەبێتەوە و چووە یاریەکە بهێنتەوە ئۆتۆمبێلێک کە خاوەن دوکانێک بووە لە بازاڕی خەبات دەگەڕێتەوە دواوە و منداڵەکە دەکەوێتە ژێر سەیارەکە و راستەوخۆ گیان لە دەستدەدات.
وتیشی، کچەکە ناوی هیبە عوسمانە و تەمەنی سێ ساڵانە و سکاڵایان لەسەر خاوەنی سەیارەکە تۆمار نەکردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی