هەستی هاوکاری و هاوخەمی هەر لە کورد جوانە
لە رانییەوە خواردنی بردووە بۆ تیمەکان و خۆبەخشانی کەلار
میلاد جەلال – گەرمیان
هەستی هاوکاری و هاوخەمی هەر لە کورد جوانە، ئەوەتا خێرخوازێک لە رانییەوە چووەتە سەر رووباری سیروان لە سنووری کەلار بۆ ئەوەی بە خواردنێکی گەرم، کەمێک لە ماندوویەتی تیمەکان و ئەو خەڵکە خۆبەخشە بڕەوێنێتەوە کە چوار رۆژە بەدوای گەنجێکدا وێڵن.
ئەو خێرخوازە ناوی شاخەوانە و لەکاتی دابەشکردنی خواردنەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “لە هەر شوێنێکی کوردستان پێویستیمان بە ئێمە هەبێ، ئێمە ئامادەین، ئێستاش خواردنی 400 بۆ 500 کەسمان هێناوە بۆ ئێرە و ئیشاڵا تەرمەکەش دەدۆزرێتەوە”.
چوار رۆژە گەنجێک بەناوی ئەحمەد لوقمان و تەمەن 26 ساڵ لەکاتی راوەماسیدا لە ئاوی رووباری سیرواندا خنکاوە و تا ئێستاش هیچ سۆراغێکی نییە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری