كتێبخانه‌یه‌ك بۆ عه‌زیزی مه‌لاڕه‌ش كرایه‌وه
964 – شۆڕش عه‌بدولسه‌تار – هه‌ولێر
+ڤیدیۆ
بۆ رێزگرتن له خزمه‌تی ئه‌ده‌بی و به‌رهه‌مه‌كانی، هۆڵێکی ناو كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر بەناوی نووسه‌ر و رۆماننووس عه‌زیزی مه‌لا ره‌ش کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی تشرینی دووه‌م، لە مەراسیمێکی تایبەتدا هۆڵێکی ناو كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر بەناوی عەزیزی ما‌لا رەش کرا، كه نووسه‌ر خۆیشی ئاماده‌بوو.
ناز فەلەکەدین کاکەیی، بەڕێوبەری کتێبخانەی گشتیی هەولێر بە 964ـی راگه‌یاند، ٢٤ دانە کتێبی نووسەر لە کتێبخانەکەمان هەن، بیرمان لەوەکردەوە، وەک وەفایەک بۆ ئەم نووسەرە، هۆلێکی کتێبخانەکەمان بەناوی عەزیزی مەلاڕەش بکەین، خۆیشی زۆر حەزی لێ‌بوو، بۆیە خۆشبه‌ختانە، ئەم کارەمان ئەنجام دا.
وتیشی: “نووسەر بڕیاری داوە، لە ئاییندەدا سەرجەم کتێبەکانی کتێبخانەکەی خۆی پێشکەش بە کتێبخانەکەی گشتی بکات”.
بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی زەیتونە ، کە بە کتێبخانەی هەولێر ناسراوە، ئاشکرای کرد کە لە بەرنامەیاندا هەیە لەداهاتوودا ئەگەر بڕەخسێ پەیکەری زۆربەی شاعیر و ئەدیبانی شاری هەولێر، لە پێش کتێبخانەکە دروست بکەن.
عه‌زیز مه‌لا ئه‌حمه‌د ره‌حیم، ناسراو به عه‌زیزی مه‌لا ره‌ش، ساڵی 1938 له گوندی چهغهمیرهی ناوچه‌ی دیبه‌گه، سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور له‌دایك بووه.
ساڵی 1960 بووه‌ته مامۆستا و له 2006 خانه‌نشین بووه، له 1979 له ته‌مه‌نی 41 ساڵیدا ده‌ستی به نووسین كردووه، تا ئێسته 24 به‌رهه‌می له رۆمان و بابه‌تی ئه‌ده‌بی هه‌یه، دیارترین رۆمانه‌كانی بریتیین له “غه‌واره، كێخوا سێوێ، چه‌واشه، فه‌رهه‌نگی ره‌ش”.