پڕۆژەكە بۆ سەرجەم گوندەكانە
رێگای گوندەكان لە دهۆك قیرتاودەكرێن
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
پارێزگای دهۆك بەنیازە رێگاكانی سەرجەم گوندەكان قیرتاو بكات
ئێستا 42 پڕۆژە لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی بچنەبواری جێبەجێكردنەوە كە بریتین لە قیرتاوكردنی رێگەی گوندەكان.
سەرجەم پڕۆژەكان 16 ملیار دیناریان تێچووە، چەند رۆژێكە دەستكراوە بەجێبەجێكردنیان.
“ رێدیر سلێمان خەمۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی دهۆک بە 964ی وت، ئەو پرۆژانەی ماون لە گوندەکانن و كاریان تێدانەكراوە نزیکەی 31 گوندە بودجەكەیان لەسەر پارێزگای دهۆكە و 12 ملیار دیناریان بۆ تەرخانكراوە.
ئەم گوندانە دەكەونە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك، وابڕیارە ئەمساڵ هەموویان تەواو بكرێن
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد
+2