ئاو هاتووه‌ته سه‌ر پردی رێگه‌ی گونده‌كه
دانیشتوانی گوندی سنکێ نزیكه‌ی هەفتەیەکه گیریان خواردووه
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
وا بۆ هه‌فته‌یه‌ك ده‌چێت دانیشتووانی گوندی سنكێ له قه‌زای شاره‌زوور به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه، رێگه‌ی گونده‌كه‌یان پڕ زه‌حمه‌ت بووه و هاتوچۆ ئاسان نییه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلی به‌رز و ده‌بڵ ئه‌كسڵن پێنه‌بێت.
هاوڵاتیانی گونده‌كه له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و نه‌ورۆزدا به ته‌واوی رێگه‌یان گیرابوو، به‌ڵام به قسه‌ی جەمال ره‌شید، كه هاوڵاتییه‌كی گونده‌كه‌یه، ئێستا رێگاكه باشتره، هه‌رچه‌نده به پێی ڤیدیۆیه‌كان دیاره، كه ئاو هاتووه‌ته سه‌ر پرده‌كه مه‌ترسیداره.
جه‌مال ره‌شید به 964ی وت، ئێستاش پیكاب و ئۆتۆمبێلی به‌رز ده‌توانن رێگه‌كه ببڕن، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی تری وه‌ك قه‌مه‌ره ناتوانن.
باسی ئه‌وه‌شی كرد رێگه‌یه‌كی دیكه هه‌یه بۆ هاتوچۆ، به‌ڵام ئه‌ویش به هه‌مان شێوه بۆ هه‌موو ئۆتۆمبێلێك نابێت.
له كاتێكدا كه په‌یامنێری 964ی له‌سه‌ر رێگه‌ی گونده‌كه بوو، تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌وێبوون بۆ پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌كه و خه‌ڵكی دیكه‌ش به‌شداربوون، به‌ڵام ئه‌مه پێده‌چێت چاره‌سه‌رێكی كاتی بێت.
هه‌ر ئه‌و گونده نییه كێشه‌ی رێگه‌وبانیان هه‌یه، به‌ڵكو چه‌ند گوندێكی دیكه‌ش به‌بۆنه‌ی بارانبارینی زۆر و لافاوه‌وه رێگه‌یان لێگیراوه و كێشه‌ی بۆ دروست بووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا