یەکەیەکی نیشتەجێبوون دڵی ڕۆژنامەنوسانی گەرمیان خۆشدەکات
+964
هونەر فارس- کەلار
پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە گەرمیان دروستدەکرێت، چینی ڕۆژنامەنوسانیش لێی سودمەند دەبن بەقسەی وەبەرهێنان.
پڕۆژەکە دەکەوێتە سەر ڕێگەی کەلار- کفری لە سنوری ناحیەی ڕزگاری و لەلایەن کۆمپانیای دەشتی بەرلوت-ەوە، جێبەجێدەکرێت.
لە پڕۆژەکەدا هەریەک لە وەزارەتی ناوخۆ و تاقانەکانی ئەنفال و ڕۆژنامەنوسان سودمەند دەبن.
بە وتەی هونەر مەحمود بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، ڕۆژنامەنوسان و تاقانەکانی ئەنفال هەریک بە 100 یەکە لە پڕۆژەکەدا سودمەند دەبن و ئەوەی دەمێنێتەوە بەسەر کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆدا دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ڕێکارەکانی دەستبەکاربوون لە پڕۆژەکەدا تەواو بووە و تەنیا چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانن.
پڕۆژەکە هەزار و 258 یەکە لەخۆ دەگرێت و رووبەری 300 دۆنم زەوی بۆ تەرخانکراوە و ناوی شاری شکۆی لێ نراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی