ترەمپ: ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەستێکی 10 رۆژە رێککەوتن

964+
شانیا بێستون – سلێمانی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتنی نێوان جوزێف عەون سەرۆکی لوبنان، بنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاند.

لە دوای 34 ساڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-4-2026 هەریەک لە بەرپرسانی باڵای لوبنان و ئیسرائیل بۆ یەکەمجار بە ئامادەبوونی مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە واشنتن کۆبوونەوە، لە رێگەی گفتووگۆ و دانووستان ئاگربەستیان راگەیاند.

سەرۆکی ئەمریکا وتی: ”شانازی دەکەم لە سەرانسەری جیهاندا نۆ جەنگم چارەسەرکردووە و کۆتایمپێهێناوە، ئەمەش دەبێتە دەیەمینیان، با ئەمەشیان تەواو بکەین”.

بە گوێرەی بڵاوکراوەکەی ترەمپ لە تروسۆشیاڵ، ئاگربەستەکە ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت، لە کاتژمێر 5 ئێوارە بە کاتی ئەمریکا و 1ـی نێوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، ئاگربەستەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەریەک لە مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەی دی ڤانس جێگیری سەرۆکی ئەمریکا و دان ریزن کێن سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەش، بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد و لەلایەن دەستەی باڵای سکرتارێتی ئەمریکاوە، جەخت لە گۆڕینی ئاگربەستی کاتی بۆ ئاشتەوایی هەمیشەیی کراوەتەوە.

جەنگ و ململانێی نێوان لوبنان و ئیسرائیل مێژووییەکی کۆنی هەیە، ئەم جوڵە دیپلۆماسییە وەک هەوڵێکی جدی دادەنرێت بۆ کۆتایهێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەکان.

هێشتا شەڕى ئێرانى تەواو نەکردووە، ترەمپ دەڵێت: کۆتایى ...

هێشتا شەڕى ئێرانى تەواو نەکردووە، ترەمپ دەڵێت: کۆتایى بە شەڕى ئیسرائیل و لوبنان دەهێنم