دیمەنی محاویلەیەکی کارەبا بە گرافیک- 964
وه‌زاره‌تی كاره‌با: خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ین
ئیداره‌كانی سۆران و راپه‌ڕین كاره‌بایان كوژایه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای كوردستان رایگه‌یاند، كاره‌بای هه‌ردوو ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی سۆران و راپه‌ڕین كوژاوه‌ته‌وه و ئێستا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و چاره‌سه‌رین.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 5.4.2026 راگەیاندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه به‌م جۆره‌یه:
هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا، گرفتی كوژانەوەی کارەبا لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین ڕوویدا.
لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە.
لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا راستەوخۆ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.
وەزارەتی كارەبا
2026/4/05