سیستمی دژه‌موشه‌كی هاوپەیمانان لە فڕۆكه‌خانه‌ی هەولێر كه‌وته‌كار
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2.4.2023، چه‌ند ده‌نگێكی به‌رز له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر هه‌ستی پێكرا و چوار جار ده‌نگه‌كه هاتووە، کە له شێوه‌ی ده‌نگی مووشه‌ك دەچێت.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964 ده‌نگه‌كه هی سیستمی دژه‌موشه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی هه‌ولێر به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، هه‌فتانه رۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌نگانه‌شی بیستراون، ده‌نگی سیستمی دژه‌موشه‌ك بوون، كه به مه‌به‌ستی راهێنان خراونه‌ته‌كار.
سه‌رچاوه‌كه ره‌تیكرده‌وه هیچ هێرش و په‌لاماردانێك هه‌بێت و دڵنیایی دا، كه هه‌ولێر ئارامه.