pepsi cola
پێپسی
دوای 15 ساڵ لۆگۆیەکەی گۆڕی
964+
فەرمان سادق
دوای 15 ساڵ پێپسی لۆگەیەکەی دەگۆڕێت، بەمەش حەوتەمین جارە لە مێژووی دروستبوونیدا لۆگۆ بگۆڕێت.
کۆمپانیای پێپسی، رۆژی سێشەممەی رابردوو 28.3.2023 پەردەی لەسەر لۆگۆی نوێی کۆمپانیایەکەی ئاشکرا کرد و بڕیارە لە وەرزی پاییزی داهاتوو پێپسی کۆلا بە لۆگۆ نوێیەکەوە لە ئەمەریکای باکوور بخرێتە بازاڕەوە، پاشان بە هەمان لۆگۆی نوێ رەوانەی هەموو بازاڕەکانی جیهان بکرێت.
لۆگۆ نوێیەکە، زیاتر نزیکە لە لۆگۆی ساڵانی نەوەدەکان بە کەمێک دەستکارییەوە.
کۆمپانیای پێپسی ساڵی 1898 دامەزراوە، واتە 125 ساڵە ئەو کۆمپانیایە پێپسی بەرهەم دەهێنێت و لەم ماوەیەدا حەوت جار لۆگۆیەکەی گۆڕیوە، دواترینیان ساڵی 2008 بوو.