کرێنی دەستناکەوێت

“قەرزارم لەسەری”؛ هاوڵاتیەک لە رۆژی لافاوەکەوە ئۆتۆمبێلەکەی گیریخواردووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هاوڵاتیەک لە رۆژی لافاوەکەوە ئۆتۆمبێلەکەی لە شەقامێکی هەولێر گیریخواردووە و بە وتەی خۆی کرێنی دەستناکەوێت بیگوازێتەوە و خۆی رۆژانە دێت بۆ پاککردنەوەی.

رێژیار سەعید، کە ئۆتۆمبێلێکی تەکسی پێیە و رۆژی لافاوەکەی هەولێر دوو کرێکاری گواستووەتەوە، بە 964ـی وت: باران دایکردبوو، دوو کرێکارم بینی لەبەر باران ویژدانم قبوڵی نەکرد وتم با بیانبەم لەسەر رێگای خۆمن، بەڵام دواتر لافاو هەستا و هیچم لێ دیار نەبوو، بەرچاوم رەش بوو، کرێکارەکان خۆیان فڕێدا و منیش شایەتومانم هێنا.”

رێژیار سەعید دەشڵێت، “تەکسیەکەم بە قەرز کڕیوە و 35 وەرەقە لەسەری قەرزارم ئێستاش ناتوانم بیگوازمەوە چونکە کرێن دەستناکەوێت، ئەوەشی دەستدکەوێت داوای 150 هەزار دینار دەکات، غەسلەکانیش بەرناکەون و خۆم دێم رۆژانە بۆ ئێرە پاکی دەکەمەوە.”

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا