ئەو دەنگە زێڕینە تەمەنی تەنیا 10 ساڵە؛ دەیەوێت ببێتە هونەرمەند و ئەندازیار

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

چەمەن دابان تەمەنی تەنیا 10 ساڵە و بە دەنگە ئاڵتوونیەکی سەرنجی هەوادارێکی زۆری بۆ خۆی راکێشاوە و دەڵێت؛ حەزدەکەم ببمە هونەرمەند  و ئەندازیار لە داهاتوو.

ئەم کوڕەمنداڵە دەنگخۆشە وەک خۆی باسی دەکات دەنگەخۆشەکەی لە دایک و باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی؛ حەزم بە دەنگی نەجمەدینی غولامی و حەمەی نێرگز و ماملێ و عەدنان کەریم و دەنگە رەسەنە کۆنەکانە و گوێ بە دەنگە تازە و گەنجەکان ناگرێت.

چەمەن بەتەنیا نیە و براکەشی موزیکی بۆ دەژەنێ و پێکەوە تیمیکی باشیان پێکهێناوە و بە خۆشترین شێوە گۆرانیەکان پێشکەش دەکەن، ئەمڕۆ لە چالاکی هونەری کەرتە پەروەردەییەکان لە سلێمانی بەم دەنگە ئاڵتوونییەی هەموو خەڵکەکەی سەرسام کرد

پێداچوونەوە: پەری ساڵح