سەڵاحەدین
لە بۆرییە نەوتەکانی عەجیل زیان لە 12 شوێن تۆمار کراوە
ئەحمەد مستەفا
بە چەک و سەربازەوە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سەڵاحەدین، بۆ شکنینی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت، گەشتێکی مەیدانی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی عەجیل ئەنجام دا.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە.
لە کاتی گەشتەکەدا، کە بەشێک لە بۆرییەکان لە کێڵگەکانی عەجیلەوە بە درێژایی چیای حەمرین دەگەنە پاڵاوگەی بێڤی، زیان لە 12 شوێنی بۆرییەکاندا تۆمار کراوە، کە پێشتر بە شێوەیەکی سەرەتایی چاککراونەتەوە.
هەروەها هەڵکەندنی زەوی، ئاشکرابوونی بەشێک لە بۆرییەکان و کۆبوونەوەی نەوتی خاو لە ناوچەکەدا بینراون.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری عێراق، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان جەختی لەسەر پێویستیی هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە تەکنیکییە پەیوەندیدارەکان کردەوە، بۆ ئەوەی زیانەکان بە شێوەیەکی دروست چاک بکرێنەوە و مەترسییە ژینگەیی و زیانە ماددییەکان کەم بکرێنەوە.