لە 37 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
سەرەی دوورودرێژ بەردەوامە
لە 37 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی نۆڕماڵی 750 دیناری دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ لە 37 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت.
سەرەی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە هەولێری پایتەخت و زۆربەی شوێنەکانی کوردستان هەر بەردەوامە و وەک بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 29.11.2026 لە 37 بەنزینخانەی سنووری پارێزگاکە ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.
هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێ و شۆفێرانیش دەبێ، جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی، کارتی نیشتمانیشیان پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.
لیستی ئەو بەنزینخانانەی سبەینێ بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن، لە خوارەوە دانراوە؛