خانەقین

رووداوێکى هاتوچۆ؛ گیانلەدەستدانى کچێکى 17 ساڵانى لێکەوتەوە

میلاد جەلال- گەرمیان

کەمێک لەمەوبەر، رووداوێکى هاتوچۆ لە خانەقین روویدا و بەهۆیەوە  کچێکى 17 ساڵان، گیانى لەدەستدا.

رووداوەکە لەناو شارى خانەقین لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى هۆندا سەنتافى و نیسان ئاڵتیمایەک، روویداوە.

شوان شاکر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى خانەقین بە 964ـى وت،”لە رووداوەکەدا، کچێکى 17 ساڵان گیانى لەدەستداوە و پێنج کەسى تریش بریندارن و دۆخى تەندروستیان جێگیرە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح