ئه‌مڕۆ یادی شه‌ش ساڵه‌ی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفییه
شه‌ش ساڵه كۆچی دوایی كردووه
ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتی د.فرسه‌ت سۆفی پێشكه‌ش ده‌كرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێردا تێدەپەڕێت و بڕیاره ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمێک ساز بكرێت، ئەو خەڵاتەشی بە ناوی ئەوەوە دانراوە، پێشکەش بە براوەی ئەمساڵ بکرێت.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه بۆ 964 نێردراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10ی به‌یانی له‌سه‌ر ئارامگه‌كه‌ی له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د، رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به یادی شه‌ش ساڵه‌ی كۆچی دوایی د.فرسه‌ت سۆفی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پارێزگار ئومێد خۆشناو ئاماده ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان باس كردووه، شه‌شه‌مین خه‌ڵاتی “د.فرسه‌ت سۆفی بۆ ده‌ستپاكی و دادپه‌روه‌ری” پێشكه‌ش به براوه‌ی ئه‌مساڵ ده‌كرێت.
د.فرسەت سۆفی لە 18.11.2020، لە تەمەنی 42 ساڵی، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئەنقەرەی تورکیا کۆچی دوایی کرد، دواتر لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپێردرا.
فرسه‌ت سۆفی، پێشتر ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو، لە ئەیلولی 2019 پۆستی پارێزگاری هەولێری وەرگرت و تا کاتی کۆچی دوایی، ماوەی ساڵێک و دوو مانگ لەو پۆستەدا مایەوە.