نۆرینگە و دەرمانخانەکان بایکۆتیان کردووە
لەماوەی نۆ کاتژمێر 430 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شارەزوریان کردووە
بڕوا مەجید – شارەزوور
بەهۆی بایکۆتکردن و داخستنی نۆرینگەکانی قەزای شارەزووور شەپۆلێکی زۆری نەخۆش بە ئاراستەی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف رۆشتوون و لە ماوەی نۆ کاتژمێردا 430 نەخۆش سەردانی کردوون.
باقی قازی کارگێڕی ئیشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ بۆ 964 وت، بەهۆی داخستنی نۆرینەگە و دەرمانخانەکانی قەزای شارەزوور فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکە درووستبووە و رێژەیەکی زۆری نەخۆش سەردانن خۆشخانەکەیان کردووە.
وتیشی، لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆوە تا کاتژمێر 10:00ـی ئەمشەو، 360 نەخۆش بۆ بەشی راوێژکاری و 70 حاڵەتیش بۆ بەشی فریاکەوتن سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نەخۆشخانەکە بڕی پێویست دەرمان هەیە، بەڵام بەوڕێژە زۆرە نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە بکات بەرگەی چوار رۆژ دەگرێت، جگە لەوەی دەرمانی گەزاز و چەند دەرمانێکی تر لە نەخۆشخانەکە نییە، لەکاتی حاڵەتی لەوجۆرە مەترسی بۆسەر نەخۆشەکان دروست دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی