ئاماده‌ن به‌رگری له باشوور بكه‌ن
کوردانی رۆژئاوا پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
نووسینگه‌ی رۆژئاوا
ئه‌م ئێواره‌یه‌ی چوارشه‌ممه كوردانی رۆژئاوا له شاری عاموودا هاتنه سه‌رشه‌قام و پاڵپشتیی خۆیان بۆ باشووری كوردستان ده‌ربڕی، ئاماده‌یی خۆشیان بۆ ده‌ربازبوون بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی سنوور ده‌كه‌ن.
964 لێدوانی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی رۆژئاوای كوردستانی وه‌رگرت و ئه‌وان ده‌ڵێن، چۆن باشوور پاڵپشتیی له رۆژئاوا كرد، ئێستاش ئه‌وان ئاماده‌ن پاڵپشتیی باشوور بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كی دیكه ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێین سنوور بكرێته‌وه و ده‌ربازی باشوور ده‌بین و به دڵ و گیان پارێزگاری له كوردستان ده‌كه‌ین.
دوای بڕیار و راسپارده‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ره‌تكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، مه‌ترسی له لای هاوڵاتیانی كوردستان دروست بووه، به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا