بەردەم قەڵای شاری هەولێر.وێنە.964
ئومێد خۆشناو:
سبه‌ی هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو رایگەیاند، بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان و پاراستنی خاکی کوردستان، سبەی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له هه‌ولێر ده‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر له گرووپی میدیایی پارێزگای هه‌ولێر، ئاشكرای كرد، سبه‌ی کاتژمێر 10:30 لە نزیک قەڵات لە باغی شار گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری دەکرێت.
ئه‌وه‌شی باس كردووه، ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه دوای ئەوە دێت داواکارییەک لەلایەن نوێنەرانی چین و توێژەکان پێشکەشکرابوو بۆ مۆڵەت.
“خۆپیشاندانەکە سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت، بۆیە وەک لیژنەی ئەمنی جگە لە مۆڵەت، هەموو ئامادەکارییەک کراوە و هیوادارین جەماوەر و چین و توێژەکان و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکان، هه‌روه‌ها رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەشداری فراوان و کارایان هەبێت”.
خۆپیشاندانه‌كه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق، كه ده‌یه‌وێت به هێز ده‌ست به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگرێت و هه‌رێمی كوردستانیش كاره‌كه به ناده‌ستووریی وه‌سف ده‌كات و ره‌تیده‌كاته‌وه.