كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌ولێر: تیپه‌كه‌مان جێی شانازییه
ئیتاڵیا پلەی سێیەمی خولی تۆپی پێی كونسوڵخانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
تیپی كونسوڵخانه‌ی ئیتاڵیا گۆلبارانی تیپی كونسوڵخانە فەخرییەكانی كرد و پله‌ی سێیه‌می خولی تۆپی پێی كونسوڵخانه و نێرده دیپلۆماسییه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
یارییه‌كان له یاریگه‌ی ئه‌كادیمیای ریال مه‌درید له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چن و ته‌نیا یاریی كۆتایی ماوه.
له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا كه بۆ دیاریكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م بوو، تیپی ئیتاڵیا به 5-1 گۆڵ له تیپی كونسوڵخانە فەخرییەكانیان برده‌وه، كه له یاریزانی فلیپین، سریلانکا، قوبرس و دانیمارک پێكهاتبوون.
رۆژگار ستار یاریزانی تیپی ئیتالیا بۆ964 وتی، “حەزمان دەكرد پلەی باشتر بەدەستبهێنین، بەلام پلەی سێیەمیش كەم نییە”.
وتیشی، ئیتاڵیا تیپێكی بێ شانسە لە پاڵەوانیه‌تییەكان، ئێمه ویستمان ئه‌و بێ شانسییه بشكێنین، به‌ڵام نه‌كرا.
ئالان ئەحمەد كاپتنی تیپی ئیتاڵیا بۆ 964 وتی، دەستخۆشی لە رێكخەرانی خوله‌كه دەكەم ئەم جۆرە چالاكییانە پێویستە بۆ ئێمە، هیوادارم لە داهاتوو پرۆفێشناڵتر بێت.
لای خۆیه‌وه كونسوڵی گشتیی ئیتالیا له كوردستان تۆماسۆ سەنسۆنێ بۆ 964
قسه‌ی كرد، “تیپی ئیتاڵیا جێگه‌ی شانازییه بۆ ئیتاڵیا و ئه‌نجامێكی باشی هه‌بوو، هیوادارم ئه‌و خوله له داهاتوو ئه‌نجام بدرێته‌وه، كه ئاستێكی باشی هه‌بوو به‌راورد به جاری پێشوو”.
خولەكە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكخراوه و تیپی 16 كونسوڵخانه به‌شدارن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا