15 کیلۆ زێڕی قاچاخ لە سنوورەکانی نێوان هەڵەبجە و پاوە دەستی بەسەرداگیراوە – وێنە؛ ئەرشیفی مێهر نیوز
زیویش وەزعى شڕە
زێڕ زیاتر دابەزى؛ عەیار 21 بە 880 هەزارە
964+
وریا فەتاح
بەپێی نوێترین داتاکانی بازاڕى کانزا بەنرخەکان، نرخی زێڕ و زیو روویان لە دابەزین کردووە و لە بازاڕی زێڕی کوردستانیشدا نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ چەند هەزارێکى لێبووەتەوە.
نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕی جیهانیدا:
زێڕ: نرخی یەک ئۆنسە گەیشتووەتە 3,528.97 دۆلار و بە بڕی 33.67 دۆلار (0.95%) دابەزیوە.
زیو: نرخی یەک ئۆنسە بە 40.29 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە بڕی 0.72 دۆلار (1.75%) دابەزیوە.
نرخی فرۆشتنی زێڕ لە بازاڕی کوردستان:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: 921,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21: 880,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18: 755,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 14: 586,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 12: 503,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 9: 377,000 دینار