دیندار زێباری وا دەڵێت؛
“پێداچوونەوە بە یاساکانی ئازادی رادەربڕین کارایی پەڕلەمانی دەوێ”
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، دەبێت پەرلەمان كارا بكرێتەوە و یاسایی تایبەت هەبێ بۆ بەدەستیهێنانی زانیاری، ئەمە پەیوەست کراوە بە کارابوونەوە پەڕلەمانی کوردستان.
ئەمرۆ چوارشەممە 18.11.2026، وركشۆپێكی تایبەت بە پلانەكانی مافی مرۆڤ و رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان تایبەت بە پلانەكانی 2026-2030.
دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە 964ی وت، نەبوونی پەرلەمان رێكارەكان رادەگرێت ئێمە پلانی تایبەتمان هەیە بۆ یاسایی بەدەستیهێنانی زانیاری و یاسایی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن.
ئەو باسی لەوەکرد، ئەگەر بیانەوێ زۆرێک لە یاساداکان پێداچوونەوەی بۆ بکرێ، پێویستی بە کارایی پەڕلەمان هەیە و دەبێت پەڕلەمان کارا بێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا