لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمان لە هەندێک ناوچە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت

هەینی و شەممە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە

ژێوار خدر

بەپێی پێشبینییەکان بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، لە هەردوو رۆژی هەینی و شەممەدا پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوەیەکی کەم دەکەن و ئاسمانیش لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەورەوە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

کەشوهەوای هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 13.11.2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبنەوە.

بۆ سبەی شەممەش 14.11.2026 پێشبینی دەکرێت ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا بێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر ببنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی

پیرمام: 14 پلەی سیلیزی