بووەتە بەشێک لە کەلتوور

بەریتانییەکان رۆژانە 8 جار وشەی “Sorry” بەکاردەهێنن

بڵند عەلی – بەریتانیا

وشەی “Sorry” یان “ببورە” لە بەریتانیا تەنیا دەربڕینێک بۆ داوای لێبووردن نییە، بەڵکو بووەتە بەشێک لە کەلتوور و مامەڵەی رۆژانەی خەڵک، بە جۆرێک کە هەر کەسێک بەتێکڕا رۆژانە 8 جار ئەم وشەیە بەکاردەهێنێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی BBC، کە زیاتر لە هەزار بەریتانی تێیدا بەشدار بوون، بەکارهێنانی وشەی “Sorry” لە نێو کۆمەڵگای بەریتانی زۆر باوە.

سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە بەریتانییەکان تەنانەت لە کاتێکیشدا کە هەڵەکە هی ئەوان نییە، وشەی “Sorry” بەکاردەهێنن، بۆ نموونە لە کاتی پێکدادانێکی بچووک، داواکردنی شتێک یان تەنانەت بۆ سەرنجڕاکێشکردنی کەسێک.

ئەم رەفتارە بە نموونەیەک لە کەلتووری ئەدەب، رێزگرتن و مامەڵەی کۆمەڵایەتی لە بەریتانیا دادەنرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا