بڵند ئیبراهیم:

“سلێمانی خۆشەویستی و هونەرە و بە خواردنە کوردییەکان بەناوبانگە”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە بڵند ئیبراهیم لە دهۆکەوە گەیشتووەتە سلێمانی و دەڵێت، سلێمانی خۆشەویستی و هونەرە و حەزی بە خواردنی قاز و کەڵەشێر و قەلەکەیەتی.

بڵند ئیبراهیم، ئەو هونەرمەندە دهۆکیەی لە سلێمانی هەوادارێکی زۆری هەیە لە لێدوانێکدا بۆ 964 پیرۆزبایی لە یادی دامەزراندنی شارە حەیاتەکە کرد و وتی؛ سلێمانی خۆشەویستی و هونەر و موزیکە، کاری نوێشم بە دەستەوەیە کە یەکێکیان سۆرانیە و پێنجی ترییان بادینیە، حەزیش دەکەم کۆنسێرت بکەم ئەگەر دەرفەت هەبێت.

دەربارەی گۆرانی وەرن ئەمشەو ئەی هاوڕێیان، کە کاتی خۆی دەنگدانەوەیەکی زۆر هەبوو لە سلێمانی وتی؛ ئێستاش لە هەموو ئاهەنگێک دەیڵێمەوە، یەکەم گۆرانی من بوو بە زاراوەی سلیمانی و پێشوازییەکی زۆری لێکرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە حەزی لە دەنگی ئەحمەد شەماڵ، مامۆستا بەهجەت یەحیا، عەدنان کەریمە، سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەکەشی روونیکردەوە، گۆرانییەکە بە شێوازێک دروستکراوە بۆ شەو گونجاو بێت و شاعیرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “کاک رەزا” هۆنراوەکەی بۆ نووسیوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح